هاوکاریی مانگانە بەسەر ڕزگارکراوانی ژێردەستی داعشدا دابەش کرا
لە مەراسیمەکەدا د. بەشیر حەداد جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: "ماوەی ڕابردوو چاومان بە ژمارەیەک لە کوردان ئێزدی کەوت بۆ ئەوەی وەک پێشنیازی یاسایی بۆ پاراستنی ڕزگاربووەکان، هەروەها ڕزگارکردنی ئەوانەی کە هێشتا ماون، جگە لە قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتوانی شەڕی داعش و ناساندنی دۆسییەکانیان وەک جینۆساید، بۆیە هەموو ئەو کارانەی پێویستن بۆیان بکرێت، ئەوا ئەرکی سەرشانمانە".
باسی لەوەش کرد: "لەگەڵ مانگی سووری عێراقی هاوکاریی مانگانەیان بەسەردا دابەش دەکەین و هەوڵی ئەوەش دەدین دەستکراوەیی زیاتری عێراق و هەرێمی کوردستانیش بۆ ئەو خێزانە ئێزدییانە دەستەبەر بکەین".
باسنیوز
