بێگەرد تاڵەبانی: پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران چارەسەری كێشەی ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران دەكا

بێگەرد تاڵەبانی: پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیاران چارەسەری كێشەی ساغكردنەوەی بەرهەمی جووتیاران دەكا
لە ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی پڕۆژەی بە بازاڕكردنی گەنمی جووتیارانی كوردستان، كە ئەمڕۆ دووشەممە 2/11/2020 دەكەوێتە واری جێبەجێكردنەوە، بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، گرینگیی پڕۆژەكەی خستە ڕوو، بە تایبەت كە حكوومەتی عێراق لە ساڵی ٢٠١٦ەوە بابەتی وەرگرتن و كڕینەوەی گەنمی جووتیارانی كوردستانی كردووەتە بابەتی سیاسی و لە ساڵی ٢٠٢٠ تەنیا ٣٩٠ هەزار تەن گەنم وەرگیراوەتەوە لە كۆی بەرهەمی جووتیارانمان كە نزیكەی دوو ملیۆن تەنە و پارەی گەنمی جووتیارانی كوردستان بۆ ساڵەكانی ٢٠١٤ و ٢٠١٥ بەڕێژەی ٥٠٪ تاوەكوو ئێستا نەدراوە.

ئاماژەی بەوەش كرد، كە هەرێمی كوردستان دابەشی سێ زۆن كرا، لە هەولێر ساڵانە بڕی ٢٠٠ هەزار تەن وەردەگیرێت. لە ئیدارەی راپەڕین و سلێمانی ٢٠٠ هەزار تەن وەردەگیرێتەوە، لە سنووری دهۆكیش ساڵانە ١٥٠ هەزار تەن وەردەگیرێتەوە.

ئاشكراشی كرد، كە ئەم پڕۆژەیە چارەسەری كێشەی بە بازاڕكردنی بەرهەمی جووتیاران دەبێت. جگە لەوەی پیشەسازیی خۆراكی پێش دەخات.
Top