گەرمیان... ئەو كەسانەی رێنوێنییەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا جێبەجێ نەكەن سزای توند دەدرێن

گەرمیان... ئەو كەسانەی رێنوێنییەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا جێبەجێ نەكەن سزای توند دەدرێن
ئەمڕۆ قایمقامیەتی قەزای كەلار، ناوەندی ئیدارەی گەرمیان لەگەڵ لیژنە هەمیشەییەكانی قایمقامیەت كۆبووەوە و بڕیاردرا چاودێریی وردی شوێنە گشتییەكان بكەن و هەركەس رێنوێنییەكانی خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا جێبەجێ نەكات، سزای توند بدرێ.

هەردی سەركەوت، گوتەبێژی قایمقامیەتی قەزای كەلار، رایگەیاند:" بە ئامانجی جێبەجێكردنی بڕیار و رێنوێنییەكانی وەزارەتی ناوخۆ و ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان، ئەمڕۆ یەكشەممە 1/11/2020، قایمقامی كەلار لە گەڵ لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت كۆبووەوە."

گوتیشی: "لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار درا بە جێبەجێكردنی بەیانی ژمارە 52ی وەزارەتی ناوەخۆ و بڕیار و رێنماییەكانی ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان تایبەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، هەروەها راسپاردنی تیمە جیاوازەكانی لیژنە هاوبەشەكانی قایمقامیەت بە مەبەستی چاودێریكردنی جێبەجێكردنی بڕیار و رێنماییەكان."

راشیگەیاند:" بۆ بەرگرتن لە پەتای كۆرۆنا، تیمەكانی قایمقامیەتی كەلار بەردەوام شوێنە گشتییەكان بەسەردەكەنەوە و هەر كەس رێنماییەكانی خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا جێبەجێ نەكات، سزا دەدرێ."












باسنیوز



Top