قایمقامی سلێمانی: چوار مانگی سەخت و دژوارمان لەبەردەمدایە
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ١⁄١١⁄٢٠١٠ ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی به ئاماده‌بوونی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی له‌گه‌ڵ به‌شێك له نوێنه‌ر و خاوه‌نی مۆڵ و ماركێته گه‌وره‌كان كۆ بووه‌وه و ئاماژەی بەوەش کرد چوار مانگی سەخت و دژوارمان لەبەردەمدایە.
ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی لەو کۆبوونەوەیەدا ڕای گه‌یاند: "باشترین رێگه بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌ستنی ده‌مامكه، بۆ ئه‌وه‌ی زیان به خۆمان و خۆشه‌ویستانمان نه‌گه‌یه‌نین، پێویسته رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ین، به‌ستنی ده‌مامك پارێزگاریكردنه له خۆت و پاراستنی كه‌سوكار و هاووڵاتییانه و هۆكارێكیشه بۆ به‌رده‌وامبوونی ژیان".
گوتیشی: "پابه‌ندبوون به ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی په‌یوه‌ندیی به ژیان و ته‌ندروستی هه‌موو لایه‌كه‌وه هه‌یه، بۆیه پێویسته به هه‌موومانه‌وه ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببینه‌وه و له ئاست به‌رپرسیارێتی و پاراستنی گیانی یه‌كتردا بین".
ئاوات محەمەد ئەوەشی خستە ڕوو: "له‌به‌ر ئه‌وه‌ی رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان ڕوو له شوێنه گشتییه‌كان و مۆڵ و ماركێته‌كان ده‌كه‌ن، پێویسته ئه‌و شوێنانه ته‌واوی رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ بكه‌ن و پێش هه‌موو شوێنه‌كانی دیكه پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن و رێگری له‌و كه‌سانه بكه‌ن به‌بێ ده‌مامك بیانه‌وێت سه‌ردانیان بكه‌ن".
ئاماژەی بەوەش کرد لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی سه‌ردانی شوێنه‌كان و پشكنینه‌كان زیاتر ده‌كات، هه‌ر مۆڵێك و ماركێتێك یان شوێنێكی گشتی پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی نه‌بێت، شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
قایمقامی سلێمانی، ئەوەشی ئاشکرا کرد: "سلێمانی له‌به‌رده‌م چوار مانگی قورس و دژوار دایه، رۆژانه ژماره‌ی تووشبوان به ڤایرۆسی کۆرۆنا له هه‌ڵكشاندایه، ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن هه‌مومانه‌وه رێكاره‌كانی خۆپارێزی جێبه‌جێ نه‌كرێت، به‌چاوی خۆمان ڕووداوی ناخۆش و نه‌خوازراو ده‌بینین".
رێنمایی تایبه‌ت به شێوازی كاركردنی مۆڵ و ماركێت و شوێنه گشتییه‌كان
1- پێویسته سه‌رجه‌م كارمه‌ندان و كرێكاران و ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ڕوو له شوێنه‌كه ده‌كه‌ن ده‌مامك به‌كار بهێنن.
2- دانانی بابه‌ته‌كانی پاكژكه‌ره‌وه (تعقیم) به‌بێ به‌كارهێنان رێگری بكرێت له چوونه‌ژووره‌وه.
3- دانانی هه‌واكێش بۆ ئاڵوگۆڕكردنی هه‌وای شوێنه‌كه.
4- رێگریكردن له دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی له‌ناو ماركێته‌كاندا.
5- پێویسته كڕیاران به ژماره‌یه‌كی گونجاو بچنه ناو ماركێته‌كانه‌وه، به‌پێی ڕووبه‌ری گه‌وره و بچووكیی شوێنه‌كه.
6- پێویستە ماوەی نێوان هەر كەسێك بۆ كەسێكی تر لە (2) مەتر كەمتر نەبێت.
باسنيوز
