به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى هه‌ولێر: ڕۆژانه 22 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى به هاووڵاتییان ده‌درێت
حوسێن حه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى هه‌ولێر به ڕاگه‌یاند: "پێدانى كاره‌باى نیشتمانى به گوێره‌ى دوو فاكته‌ر دیارى ده‌كرێت، یه‌كه‌میان ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ى كه له تۆڕى نیشتمانیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پێمان ده‌درێت، فاكته‌رى دووه‌میش به‌پێى خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانى كاره‌با، ئێستا به‌هۆى دابه‌زینى پله‌ى گه‌رما، خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانى كاره‌با كه‌متره".
گوتیشى: "ئێستا ئه‌و بڕه كاره‌بایه‌ى كه وه‌ریده‌گرین نزیكه‌ى 950 مێگاواته، له شه‌و و ڕۆژێكدا به‌پێى ئه‌و خشته‌یه‌ى له‌به‌رده‌ستماندا هه‌یه، ڕۆژانه 22 كاتژمێر كاره‌باى نیشتمانى به هاووڵاتییان ده‌درێت، جگه له‌م شوێنانه‌ى كه كێشه و گیروگرفتیان هه‌یه".
به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كاره‌باى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خسته ڕوو: "هه‌ر كاتێك فاكته‌ره‌كانى كاره‌با گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا بێت، ئه‌و كاته پێدانى كاره‌باى نیشتمانى گۆڕانكارى به‌سه‌ردا دێت، هه‌رچه‌ند خواست له‌سه‌ر كاره‌با زیاتر بێت، پێدانى كاژمێرهكانى كاره‌باى نیشتمانى كه‌م ده‌بێته‌وه".
باس‌نیوز
