جه‌لالی مه‌له‌كشا شاعیر و نووسه‌ری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان كۆچی دوایی كرد
جه‌لالی مه‌له‌كشا، شاعیر و نووسه‌ری ناوداری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان له ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و میراتێكی گه‌وره‌ی بۆ كتێبخانه‌ی كوردی له‌دوای خۆی جێهێشت.
جه‌لالی مه‌له‌كشا شاعیرێکی بەناوبانگی کوردە، لە 19-03-1951 لە گوندی مەلەکشای سەربە شاری سنە هاتووەتە دونیاوە و هه‌ر لە منداڵییەوە هۆگری شیعر و نووسین بووە.
جەلال وەك مروڤێکی ئاشتیخواز نەیتوانی ملكه‌چی زوڵم و سته‌مكاری بێت، بۆیه تووشی دەرده‌سەری و ئازاری زیندانیی زۆر بووە.
سه‌ره‌تای كاره هونه‌رییه‌كه‌ی نووسینی شیعر، په‌خشان و چیرۆکی فارسی ده‌ستی پێكرد، لەبەر هێز و به‌هره‌كه‌ی لە نووسیندا بە بێ ئەوەی کتێبی چاپکراوەی هه‌بێت، بووه ئەندامی (کانوونی نووسەرانی ئێران).
دوای ساڵی 1979 قه‌ڵه‌می نووسینه‌كه‌ی دەگێڕێتەوە بۆ ناو زمانی کوردی و لە کوردیش‌دا زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو. بۆ ماوەی 14 ساڵ وەکوو نووسەر و رۆژنامەنووس دەبێتە ئەندامی گۆڤاری سروە و گرنگی زۆر بە زمان و ئەدەبی کوردی دەدات.
شیعرەکانی جەلال تا ئێستا بۆ سه‌ر زمانەکانی فارسی، عەرەبی، ئینگلیزی، عه‌ره‌بی لیبیایی، سوێدی و... وەرگێڕدراون.
جەلال ئێستا ئه‌مڕۆ له ته‌مه‌نی 69 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
k24 -
