تۆمه‌تبارێكى دیكه‌ى ڕووداوى ته‌قه‌كردن له كافتریایه‌كى هه‌ولێر ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 31/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی پارێزگاى هه‌ولێر به كه‌ناڵى (كوردستان 24)ى ڕاگه‌یاندووه: "چوار تۆمه‌تبار له ڕووداوی ته‌قه‌كردن له كافتریاكه به‌شدار بوون، له‌لایه‌ن پۆلیسی هه‌ولێره‌وه تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیر كرا، ئه‌وانی دیكه‌ش ڕایانكردبوو".
پۆلیسى هه‌ولێر باسى له‌وه‌ش كردووه: "دوای هه‌وڵی چڕ و ماندووبوونی پۆلیسی هه‌ولێر، تۆمه‌تباری دووه‌میش به‌ناوی (ڕێكۆ خه‌یلانی) خۆی ڕاده‌ستی هه‌واڵگریی گشتی كرد، له‌وێشه‌وه ڕاده‌ستی پۆلیسی هه‌ولێر كرا، به‌گوێره‌ی یاسا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تۆمه‌تباره‌كه ده‌كرێت، به پێی مادده‌ی 405، بڕگه‌ی 31 په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كراوه‌ته‌وه".
باسنيوز
