ئەو فەرمانبەرە سزا دەدرێت کە بە ئۆتۆمبێلی حکومی هەناری دەگواستەوە
وێنەکە یەکەمجار لەلایەن فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە فەیسبووک بڵاوکرایەوە، فازڵ حاجی لە پۆستەکەیدا پرسیاری کردبوو، "باشە بەو رۆژی هەینی و پشووە دەبێت ئەو گواستنەوە و گەیاندنە ئەو سندووقە هەنارانە بباتە چ شوێنێک؟" دواتر فازڵ حاجی پۆستەکەی رەشکردەوە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەکەیدا باسی لەوە کردووە، ئەو فەرمانبەرە ناوی (ئا. م. خ ) بووە، دوای بڵاوبوونەوەی وێنەی ئۆتۆمبێلەکە لە سۆشیاڵمیدیا کە تابلۆی ژمارە 43ـی گواستنەوە و گەیاندنی لەسەر بووە "دەستبەجێ بە بڕیاری وەزارەت ئۆتۆمبێلەكە لە فهرمانبهری بەكارهێنەر وەرگیرایەوە و گەڕێندرایەوە بۆ ناو فهرمانگهی بەڕێوەبەرایهتییهكەی".
وەزارەتی گواستنەوە ئاماژە بەوەشدەکات، رۆژی یەكشەممەش 1-11-2020 له كاتی دەوامی فەرمیدا فەرمانبەری ئاماژەپێكراو لێپرسینهوهی "یاسایی پێویستی" لهگهڵ دەکرێت.
وەزارەتی گواستنەوە دەشڵێت، ئەو ئەفسەرەی هاتووچۆ كە وێنەكەی بڵاوكردووەتەوە، "له بنهماكانی ئەركی پیشەییانهی خۆی لایداوه، چونكە ئەو كارە دوورە لە رەوشت و ئیتیكی پیشەیی، دەكرا بە شێوەی نووسراوی فەرمی سەرووی خۆی له لایهنه پهیوهندیدارهكان لەم سەرپێچییه ئاگاداربكردبایهوه بۆ گرتنهبهری رێوشوێنی یاسایی پێویست".
رووداو
