له‌ 24 كاژێردا لە تورکیا 72 كه‌س به ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

له‌ 24 كاژێردا لە تورکیا 72 كه‌س به ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا بڵاویكرده‌وه‌، له‌ ماوه‌ی 24 كاژێری رابردوودا 72 تووشبووی ‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. فه‌خره‌ددین كۆجا، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تویته‌ر رایگه‌یاند، رۆژی رابردوو 134 هه‌زار و 416 پشكنینی کۆرۆنایان کردووە، ئەنجامی پشکنینی دوو هه‌زار و 319 كه‌س پۆزه‌تیڤ بوون؛ هەروەها هه‌زار و 581 تووشبووی پێشووی ڤایرۆسەکەش چاكبوونه‌ته‌وه.
له‌ تویته‌كه‌ی وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیادا هاتووه‌، كۆی گشتیی ژماره‌ی مردووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا لە تورکیا گه‌یشتووه‌ته‌ 10 هه‌زار و 99 كه‌س. بەگشتی ژماره‌ی تووشبووانیش 370 هه‌زار و 832 تووشبوون. کۆی گشتیی ئەو تووشبووانەش چاکبوونەتەوە 320 هەزار و 762 کەسن.
تاوەکو ئێستا پشكنین بۆ 13 ملیۆن و 741 هه‌زار و 180 كه‌س لە تورکیا كراوه‌.

rudaw -
Top