نووسەرێكی كوردی سووریا: چەكی پەكەكە بووەتە بارگرانی بەسەر نەتەوەی كورد

نووسەرێكی كوردی سووریا: چەكی پەكەكە بووەتە بارگرانی بەسەر نەتەوەی كورد
ئەمڕۆ پێنجشەممە هۆشەنگ ئەوسی نووسەر و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی ڕۆژئاوای كوردستان و سووریا لە لێدوانێكیدا ئاماژەی بەوە كرد كە چەكی پەكەكە ئێستا بووەتە بارگرانییەكی زۆر بەسەر نەتەوەی كورد لە هەر چوار پارچەی كوردستان، پەكەكە تەنانەت دەیانەوێ هەژموونیشی بەسەر هەرێمی كوردستاندا بسەپێنێت.


ئەوسی لە لێدوانێكدا رایدەگەیەنێ كە پەكەكە بووەتە ئەرك و بارگرانی بەسەر هەر چوار پارچەی كوردستان، لەلایەك بە چاوی بەكرێگرتە و خزمەتكار تەماشای كوردانی رۆژئاوای كوردستان دەكات و خۆی بەسەر ناوچەكەیاندا سەپاندووە، لە لایەكی تریشەوە ئاریشە بۆ هەرێمی كوردستان دروست دەكات و دەیەوێ هەژموونی خۆی بەسەردا بسەپێنێت.


نووسەرەكەی رۆژئاوای كوردستان و سووریا كە شارەزای كاروباری پەكەكەیە و دانیشتووی بەلجیكایە، لە لێدوانەكەیدا ئەوەشی گوت كە ڕەتكردنەوەی تۆمەتی هەوڵە تیرۆریستییەكەی پەكەكە لە هەرێمی كوردستان یەكێكە لە تایبەتمەندییەكانی ئەم ڕێكخراوە، دەنا كارێكی وا هەر لە پەكەكە دەوەشێتەوە.


ئەوسی باس لەوە دەكات كە دوای ئەوەی پەكەكە لە 15ی ئابی 1984ەوە رایگەیاند كە دەستی داوەتە خەبات لە دژی توركیا، لە 26ی ئابی 1995یشدا لە رۆژنامەی فەرمیی خۆی بە ناوی "سەرخۆبوون"، رایگەیاند كە دەستی داوەتە خەباتی چەكداری لە دژی پارتی دیموكراتی كوردستان.

بەڵام دەشڵێ تەنانەت ئەگەر پارتی بەڵگەی تەواویش لەبارەی هەوڵە تیرۆریستیە شكستخواردووەكەی پەكەكە بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاو بكاتەوە، ئەوا پەكەكە وەك هەموو جارێك رەتی دەكاتەوە، ئەو پەكەكەیەی ئێستا كێشەی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندانیكراوی خۆیشی هەیە، هەروەها ئەو پەكەكەیەی كێشەی لەگەڵ ئەمریكا و لەگەڵ هەرێمی كوردستانیشدا هەیە.












باسنیوز




Top