وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یادی مەولووددا سێ مزگەوت لە هەولێر دەکاتەوە

وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان  لە یادی مەولووددا سێ مزگەوت لە هەولێر دەکاتەوە


لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێ)، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سێ مزگەوت لە هەولێر، دەکاتەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە 29-10-2020، لە سێ رێوڕەسمی تایبەتدا، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف سێ مزگەوتەکە بکاتەوە.

مزگەوتەکان لە گەڕەکی 32ـی پارک، کەسنەزان و گوندی کانی گەنی لە هەولێر دروستکراون و بەبۆنەی یادی مەولوود، دەکرێنەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە و هاووڵاتییانی کوردستان بە دابەشکردنی شیرینی و پیرۆزباییکردن لە یەکتر، ئەو یادە دەکەنەوە.

ئەمساڵ بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، هیچ ئاهەنگێک بە بۆنەی مەولوود ناکرێت.
ئەلبوومی وێنەکان










باسنيوز
Top