په‌یامی نێچیرڤان بارزانی بۆ یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)

په‌یامی نێچیرڤان بارزانی بۆ یادی له‌دایکبوونی پێغه‌مبه‌ر (د.خ)
به‌بۆنه‌ی یادی له‌دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، حه‌زره‌تی محه‌مه‌د (د.خ)، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پیرۆزبایی له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانانی كوردستان، عێراق و جیهان ده‌كات و هیوا ده‌خوازێت، ئه‌و یاده‌ ببێته‌ هاندەری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان مرۆڤەکان.

ده‌قی په‌یامی پیرۆزبایی نێچیرڤان بارزانی بۆ موسڵمانان:

له‌ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامدا حه‌زره‌تی محەمەد "د.خ"، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی كوردستان و عیراق و جیهان دەكەم.

هیوادارم یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر، هاندەری لێبوردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و دۆستایەتی و گەردنئازادیی نێوان مرۆڤەکان و تەواوی گەلان و ئایین و ئایینزاکان بێت لە ناوچەکە و جیهاندا.

باشترین یادکردنەوەی حەزرەتی محەمەد پابەندییه‌ بە پەیام و فەرمایشت و ئاکار و رەوشتە بەرزەکانی کە لە بەخشندەیی و بەزەیی و لێبوردەیی و ئاشتەواییدا بەرجەستەیە.

جارێكی تر ئه‌م یاده‌ له‌ سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆز دەکەم و لە خوای مەزن داواکارم دەروازەی خێر و خۆشی لە گەلەکەمان و سەرجەم مرۆڤایەتی بکاتەوە و کۆتایی به‌ مه‌ینه‌تییه‌کان بێت.

نێچیرڤان بارزانی

سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان

11ی ره‌بیعولئه‌ووه‌لی 1442ی کۆچی

28/10/2020
k24 -
Top