چه‌ند زانیارییه‌ك بۆ ئه‌و ماڵانه‌ى پێوه‌رى زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/10/2020، وه‌زاره‌تى كاره‌با له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، چه‌ند زانیارییه‌كى بۆ ئه‌و ماڵانه بڵاو كرده‌وه، كه پێوه‌رى زیره‌كی كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت، كه بریتین له
1- ئه‌گه‌ر وزه‌ی كاره‌با به‌كار بهێنرێت زیاتر له‌و ئاسته كه به‌پێی ڕێنوێنیی وه‌زاره‌تی كاره‌با دیاری كراوه، بۆ ماوه‌ی 45 چركه كاره‌با ده‌كوژێته‌وه و پاش 150 چركه ده‌گه‌ڕێته‌وه، وه‌ك ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌ك كه كاره‌با زیاد له‌پێویست به‌كار هاتووه.
2- ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ی 30 خوله‌كدا چه‌ند جارێك كاره‌با زیاد به‌كار هات، به‌جۆرێك تێكڕای ماوه‌ی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با بگاته 45 چركه، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 150 چركه كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
3- ئه‌گه‌ر به‌هۆی زیاد به‌كارهێنانی كاره‌با له‌ماوه‌ی 30 خوله‌كدا پێنج جار بڕینی له‌سه‌ریه‌ك ڕوو بدات، ئه‌وا كاره‌بای به‌كارهێنه‌ر ده‌بڕێت و پاش 45 خولهك كاره‌باكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
باسنيوز
