له سیته‌ك سێ كه‌س ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى دارستان و ژینگه‌ى پارێزگاى سلێمانى، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "لە ئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی سیتەك بۆ سنووری گوندی (شارستێنە)ی سەر بە ناحیەی سیتەك، توانییان سێ كه‌س دەستگیر بکەن، کە سەرقاڵی بیرهەڵکەندن بوون، هاوکات دەست بەسەر ئامێرێکی بیرهەڵکەندندا گیرا".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، پاشان پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران ڕێک خرا و بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی، ڕادەستی دادوەر کرا.
باسنيوز
