شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی کونسوڵخانەی فەرەنسا دەکات

شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی کونسوڵخانەی فەرەنسا دەکات


شاندێکی پەرلەمانی کوردستان سەردانی کونسڵخانەی کۆماری فەرەنسا لە هەولێر، دەکات.

بڕیارە شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 28-10-2020 بە سەرۆکایەتیی هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمان، سەردانی کونسوڵخانەی فەرەنسا بکات.

بەپێی زانیارییەکان، ئەندامانی شاندەکە بریتین لە؛

- لیزا کاکەییبە نوێنەرایەتیی فراکسیۆنی پارتی

- لوقمان وەردی، بە نوێنەرایەتیی فراکسیۆنی یەکێتی

- گوڵستان سەعید بە نوێنەرایەتیی فراکسیۆنی گۆڕان

- محەمەد سەعدەدین بە نوێنەرایەتیی پێکهاتەی تورکمان

- رۆبینە ئۆیملک، بە نوێنەرایەتیی پێکهاتەی مەسیحی

- محێدین حەسەن، بە نوێنەرایەتیی فراکسیۆنی ئازادی

ئامانجی شاندەکەی پەرلەمانی کوردستان بۆ کونسوڵخانەی فەرەنسا لەو سەردانەدا بریتییە لە گفتوگۆکردن لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر - پاریس و پیدانی پەیامی پەرلەمانە بە کونسوڵخانەکە.








باسنيوز
Top