پۆلیسی هەولێر یەکێک لە تۆمەتبارانی هەڵکوتانە سەر کافتریایەک لە شاری ھەولێر دەستگیر کرد
لە راگەیاندراوەکەی پۆلیسی هەولێر هاتووە: "دوای ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاو بووەوە كە چوار چەكدار هەڵدەكوتنە سەر كافتریایەك، تیمێكی لێكۆڵینەوەمان پێكهێنا و تۆمەتبارێكمان بە ناوی (ل.ح.ل) دەستگیر كرد".
هەروەها ئەوەش خراوەتە روو، تۆمەتباری نابراو، دانی نا بە تاوانەكەیدا، بۆیە لە ئێستادا بەپێی ماددە 405/31 لە یاسای سزادان، راگیراوە و رادەستی دادگا كراوە، هێزەكانیشیان بەردەوامن بە مەبەستی دەستگیركردنی تۆمەتبارانی تر.
باسنيوز
