سلێمانی.. پۆلیس فێڵبازێکی دەستگیر کرد
نەقیب سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، ڕایگەیاند: "پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كه به فێڵ پاره‌ی له هاووڵاتییه‌ك وه‌رگرتبوو، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی دووكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد و توانیان تۆمه‌تباره‌كه بدۆزنه‌وه و ده‌ستگیری بكه‌ن".
ڕاشیگەیاند: "هه‌روه‌ها دەستیشیرا به‌سه‌ر بڕی چوار ملیۆن دینار كه تۆمه‌تباره‌كه به فێڵ له‌و هاووڵاتییه‌ی وەرگرتبوو دوای ڕێکكاره یاساییه‌كان ئه‌و بڕه پاره‌یه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه".
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی گوتیشی: "تۆمه‌تباره‌كه له‌به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌دا دانی به تاوانه‌كه‌یدا ناوه، هه‌روه‌ها له لایه‌ن چه‌ند هاووڵاتییه‌كی دیكه‌وه چه‌ند سكاڵایه‌كی دیكه‌ی له‌سه‌ر تۆماركراوه به هۆی فێڵکردن بە شێواز و رێگەی جۆراوجۆرەوە".
ئاماژەی بە ئەوەش کرد "ئێستا تۆمه‌تبار (م) ته‌مه‌ن 52 ساڵ دانیشتووی شاری سلێمانی، به بڕیاری دادوه‌ر ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه".
باس‌نیوز
