مەسرور بارزانی: هەموومان بەرپرسیارییەتیمان لەسەر شانە بۆ پاراستنی یەكتری
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە هەژماری فەرمیی خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) پۆستێكی بڵاو كردووەتەوە و ئاماژەی بەوە داوە "بەردەوام بەرزبوونەوەیەکی خێرا لە ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار دەکرێ".
مەسرور بارزانی دەشڵێ "تکایە ڕێنماییە فەرمییەکان پەیڕەو بکەن، هەریەک لە ئێمە بەرپرسیارییەتییەکمان لەسەر شانە بۆ پاراستنی یەکتری".
باسنيوز
