ڕاگه‌یاندراوێك له‌ وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌

ڕاگه‌یاندراوێك له‌ وه‌زاره‌تى داراییه‌وه‌
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ڕاگه‌یاندراوێكى له‌باره‌ى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى 350 ملیۆن دینار بۆ خه‌زێنه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بڵاو كرده‌وه‌.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 27/10/2020، وه‌زاره‌تى دارایی ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "بەڕێوبەرایەتیی گشتیی خانەنشینیی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لیستی مووچەی پلەی شارەزاكانیان هه‌موار كرده‌وه‌، دوای هەمواركردنەوەیان، توانرا جیاوازیی موچەیان بۆ یەك مانگ نزیكەی 350 ملیۆن دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "لە ماددەی 16 و بڕگەی دووەمی یاسایی چاكسازی باس لەوە دەكرێت كە كار بە هیچ دەقێكی یاسایی، یان بڕیارێكی ناكۆك لەگەڵ حوكمەكانی ئەم یاسایەدا ناكرێت و هەڵوەشاندنەوەی یاسای خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاكانی هەرێمی كوردستان - عێراق ژمارە 36ی ساڵی 2004 و جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەسەریاندا".



ده‌قى ڕاگه‌یاندراوى وه‌زاره‌تى دارایی:

لە چوارچێوەی جێبەجێكردنی پڕۆژە یاسای چاكسازی، بە دیاریكراوی لە ماددەی 16 و بڕگەی دووەمی یاسای چاكسازی كە تایبەتمەندە بە خانەنشینی، بەرێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری توانیان مانگانە نزیكەی 350 ملیۆن دینار بگەڕێنێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان. بەڕێوبەرایەتی گشتی خانەنشینی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەستان بە هەمواركردنەوەی لیستی موچەی پلەی شارەزاكان و دوای هەمواركردنەوەیان، توانرا جیاوازی موچەیان بۆ یەك مانگ نزیكەی (350) ملیۆن دینار بگەڕێندرێتەوە بۆ خەزێنەی حكومەتی هەرێمی كوردستان. لە ماددەی 16 و بڕگەی دووەمی یاسایی چاكسازی باس لەوە دەكرێت كە كاربە هیچ دەقێكی یاسایی یان بڕیارێكی ناكۆك لەگەڵ حكومەكانی ئەم یاسایەدا ناكرێت و هەڵوەشاندنەوەی یاسای خانەنشینی خاوەن وەزیفە باڵاكانی هەرێمی كوردستان-عێراق ژمارە (36)ی ساڵی 2004 و جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی بەسەریاندا.









باسنيوز
Top