خۆپیشاندەرانی بەغدا ئاڵای فەرەنسا و وێنەی ماكرۆنیان سوتاند
میدیاكانی جیهان وێنە و ڤیدیۆی ڕووداوەكەیان بڵاو كردەوە، كە تیایدا سەدان خۆپیشاندەر چوونەتە بەردەم باڵوێزخانەی فەرەنسا لە بەغدا و هەڵوێستەكانی پاریسیان لە بەرانبەر موسڵمانان سەركۆنە كرد.
خۆپیشاندەران هەروەها دروشمیان لە دژی دەوڵەتی فەرەنسا و سیاسەتەكانی لەبەرانبەر موسڵمانان دەگوتەوە.
لە لایەكی دیكەشەوە ژمارەیەكی زۆری هێزی ئاسایش ناوچەكەیان گەمارۆ داوە بۆ ئەوەی دەستدرێژی نەكرێتە سەر بارەگای باڵوێزخانەكە.
جێی باسە ماوەیەكە لە بەغدا هێرشی زۆر دەكرێتە سەر باڵوێزخانە و نوێنەرایەتییەكانی وڵاتان و تەنانەت لە چەند هەفتەی رابردوودا هێرش كرایە سەر بارەگای لقی پارتی دیموكراتی كوردستانیش لەم شارە.
باسنيوز
