سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات
ئەمڕۆ دووشەممە 2020/10/26، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی هێزەکانی هاوپەیمانان کرد بە سەرۆکایەتیی جەنەراڵ کەڤن کۆپسی، جێگری فەرماندەی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا، لە دیدارەکەدا دوایین پەرەسەندنەکانی بارودۆخی عێراق و ناوچەکە و گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی هاوپەیمانان تاوتوێ کران.
ههر له دیدارهكهدا، جەخت لە بەردەوامیی ڕاهێنان و پشتیوانیکردنی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و گرووپە تیرۆریستییەکان و پاراستنی سەقامگیریی هەرێمی کوردستان کرایەوە.
باسنيوز
