له هه‌ولێر تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیر كرا
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "بەشی پۆلیسی ڕێککاری، تۆمەتبارێکیان بەناوی (ض. ط. ك) دەستگیر کرد، لەکاتی دەستگیر کردنی بڕی هه‌زار یۆڕۆی ساخته‌ى له‌لابوو و دەستی بەسەردا گیرا".
پۆلیسى هه‌ولێر ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباره‌كه ڕێک خرا و بەپێی ماددە 298/289 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە.
باسنيوز
