سەرۆک بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی داستانی 26ی ئۆکتۆبەردا تویتێکی بڵاو کردەوە
ئـەمڕۆ دووشەممە 26/10/2020، سهرۆك بارزانى لە سێیەمین ساڵیادی داستانی 26ی ئۆکتۆبەردا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی، لە تۆڕى كۆمهڵایهتیی (تویتەر)، تویتێکی بڵاو کردەوه و دهڵێت: "سێیەمین ساڵیادی داستانی 26ى ئۆکتۆبەر لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو نیشتیمانپەروەرانی گەلی کوردستان پیرۆز بێت".
