سەرۆك بارزانی لە كتێبی (بۆ مێژوو)دا: شه‌ڕى سحێلا یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین نه‌به‌ردییه‌كانى مێژووى نوێى گه‌لى كوردستان
سه‌رۆك بارزانى له‌باره‌ى داستانى مه‌زنى مه‌حمودییه و سحێلاوە، له لاپه‌ڕە 117ـی كتێبی (بۆ مێژوو)ـدا، ئاماژه‌ى به‌وه كردووه، كه له 26ى ئۆكتۆبه‌ری 2017ـدا، له به‌ره‌ى مه‌حمودییه و سحێلاوە، هێزه‌كانى عێراق و حه‌شد به هاوكارى هێزه‌كانى ئێرانى و حزبوڵڵاى لوبنان و به فه‌رمانده‌یى راسته‌وخۆی ئه‌فسه‌رێكى پاسدارانى ئێرانى به ناوى سه‌ید موختار (كه له‌و شه‌ڕه‌دا برینداریش بووه) به مه‌به‌ستى گرتنى پیشخابوور په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمهرگهیاندا، به‌ڵام دووچارى شكستێكى زۆر گه‌وره بوونه‌وه. سه‌رۆك بارزانى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه، كه شه‌ڕى سحێلا یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین نه‌به‌ردییه‌كانى مێژووى نوێى گه‌لى كوردستان، دواى ئه‌و شكهسته گۆڕ‌انى به سه‌ر هاوكێشه‌كاندا هێنا و دانوستانى ده‌ستى پێكرد. سه‌رۆك بارزانى دەشنووسێت "عه‌بادى لوتبه‌رز و مه‌غرور بوو، ئاماده‌ى دانوستانى سیاسیی نه‌بوو و داواى كردبوو كه تیمه فه‌نییه سه‌ربازییه‌كان دانوستان بكه‌ن، ئاماژەشى به‌وه كردووه كه له یه‌كه‌م گه‌ڕى دانوستاندا نوێنه‌رانى هێزه عێراقییه‌كان و نوێنه‌رى سوپاى پاسداران و حزبولڵاى لوبنان ئاماده‌ى بوون و له دانوستانه‌كه‌دا عێراقییه‌كان به پێى قسه و فرمانى نوێنه‌رانى ئێران و حزبولڵا ده‌جووڵانه‌وه و ئه‌وه‌ش ئه‌وپه‌رى سووكایه‌تى كردنى عه‌بادى بوو به سه‌روه‌ریی عێراق، كه خه‌ڵكى بیانى بێت و بڕیار له سه‌ر هێڵه‌كانى ته‌ماس بده‌ن، بۆیه وەك هەرێمی كوردستان، بڕیاریان داوە چیتر دانوستانیان لەگەڵدا نەكەن.
باسنيوز
