ئاگادارییه‌ك له هاتوچۆى هه‌ولێره‌وه
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 26/10/2020، فازڵ حاجى، گوته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاگادارییه‌كى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ى له په‌یجى تایبه‌تیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "سه‌رجه‌م هاووڵاتییان و شۆفێران ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه، كه به‌هۆى ئه‌وه‌ى ڕۆژی پێنجشه‌ممه 29/10/2020 پشووى فه‌رمییه، ئه‌و كه‌سانه‌ى نۆره‌ى تاقیكردنه‌وه‌كانى ده‌رهێنانى مۆڵه‌تى شۆفێرییان بۆ دانراوه، له ڕۆژى یه‌كشه‌ممه 1/11/2020 قه‌ره‌بوو ده‌كرێنه‌وه".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، پێویسته ئه‌و كه‌سانه له ڕۆژى یه‌كشه‌ممه بچن تاقیكردنه‌وه‌كانیان بكه‌ن، هه‌ر كه‌سێكیش دوا بكه‌وێت، خۆى به‌رپرسیار ده‌بێت و قه‌ره‌بووى بۆ ناكرێته‌وه.
باسنيوز
