لە کەرکووک هاووڵاتییەك بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا

لە کەرکووک هاووڵاتییەك بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیانی لەدەست دا
ئەمڕۆ یەكشەمە لە گەڕەكی دۆمیزی كەركووك ئۆتۆمبێل لە هاووڵاتییەكی داوە و بەو هۆیەوە هاووڵاتییەكە گیانی لەدەست دا.

عەقید یووسف ساڵح، بەڕێوەبەی پۆلیسی دۆمیز لە شاری كەركووك، ڕایگەیاند: "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ یەكشەممە 25/10/2020، لە گەڕەكی دۆمیزی كەركووك، ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب لە ئاكامی خێرالێخوڕین لە هاووڵاتییەكی تەمەن 60 ساڵ بەناوی (ت. س.م)ی داوە و بە سەختی برینداری كردووە."

گوتیشی: "هاووڵاتییەكە لە كاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە بەهۆی سەختیی برینەكەیەوە گیانی لەدەست داوە."

ئەو بەرپرسەی پۆلیس راشی گەیاند: "شۆفێری ئۆتۆمبیلەكەش دەستگیر كراوە."













باسنیوز


Top