وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌

وه‌زاره‌تى دارایی و ئابوورى ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌
وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووریی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات، وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌ سزا و سووده‌كانی باجده‌ران خۆش ده‌بێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 25/10/2020، وه‌زاره‌تى دارایی ڕاگه‌یاندراوێكى له‌ ماڵپه‌ڕى فه‌رمیی خۆى بڵاو كرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: "لەژێر ڕۆشنایی نووسراومان ژمارە 274 لە 23/6/2020، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە 6206 لە 18/10/2020، ڕەزامەندی دا به‌ لێخۆشبوون لە هەموو ئەو سزا و سوودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەکانی خانووبەرەی میرین، بە مەرجێک تا 31/12/2020 هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە، پاکتاوی بکەن".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو: "تایبه‌ت به‌و كۆمپانیا و شوێنه‌ بازرگانییانه‌ی كه‌ قه‌رزی ئاسانكارییان لایه‌، ده‌كرێت وه‌به‌رخستن (مقاصه‌)یان بۆ بكرێت به‌رامبه‌ر ئه‌و قه‌رزانه‌ی لای حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌، به‌ مه‌رجێك چه‌كه‌كانیان به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێدرابێت".














باسنيوز


Top