ئاگر لە ماڵێك بەردرا و چەند ماڵێكیش لە سووتان رزگار كران

ئاگر لە ماڵێك بەردرا و چەند ماڵێكیش لە سووتان رزگار كران
ئاگرێكی گەورە لەقەزای خانەقین كەوتەوە و پێش ئەوەی ببێتە هۆی سووتانی چەند ماڵێك، لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانییەوە كوژێنرایەوە، بەرێوەبەی بەرگریی شارستانیش دەڵێ كەسانی نەناسراو ئاگریان لە ماڵێك بەرداوە.

عەقید عەمار ئەمیر، بەرێوەبەری پۆلیسی قەزای خانەقین، رایگەیاند:" ئەمڕۆ یەكشەممە 25/10/2020، ئاگرێگی گەورە لە گەڕەكی ئیمام عەباس لەقەزای خانەقین كەوتەوە و بووە هۆكاری سووتانی ماڵێك، هەروەها ئاگرەكە تەشەنەی كردووە و نزیك بووە لەوەی چەند ماڵێكی تریش بسووتێ، بەڵام لەلایەن تیمەكانمانەوە خامۆش كرا."

گوتیشی :" ئەو ماڵەی كە سووتاوە لەماڵ نەبوون، هەروەها كەسانێك بینراوە چوونەتەماڵەكەوە ئاگریان لەماڵەكە بەرداوە."

بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی خانەقین، راشی گەیاند:" پۆلیسی خانەقینمان ئاگادار كردووەتەوە كە بەدواداچوونی جدی بكەن بۆ دۆزینەوەی ئەو كەسانەی لەپشتی ئەو ئاگرەوە بوون، ئەوانیش پەڕاوی لێكۆڵینەوەیان بۆئەو رووداوەكردووەتەوە."















باسنیوز



Top