سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌ی کاکە مەم بۆتانی ده‌كات
سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا سەرەخۆشی لە كەسوكاری سەرۆكی یەكێتیی نووسەرانی كورد كرد بە بۆنەی كۆچی دوایی كاكە مەم بۆتانی.
ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٥ی ئۆكتۆبەری ٢٠٢٠، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان سەرەخۆشی لە بنەماڵە و نووسەرانی كوردستان كرد، بە بۆنەی كۆچی دوایی كاكە مەم بۆتانی، نووسەر و چیرۆكنووسی ناسراو و سەرۆكی یەكێتیی نووسەرانی كورد كە ئەمەش دەقی پەیامەكەیەتی:
به داخه‌وه هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌ر و چیرۆک‌نووسی ناسراو و سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد (کاکە مەم بۆتانی)م بیست. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه به‌ڕێزه‌كه‌ی و نووسەرانی کوردستان ده‌كه‌م . خوای گه‌وره گیانی به به‌هه‌شت شاد بكات و ئارامییش بە کەسوکاری ببەخشێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
باسنيوز
