هەرێمی کوردستان پڕۆژەی گەڕانەوەی قوتابیان بۆ خوێندن ڕادەگەیەنێ
ئەمڕۆ یەكشەممە 25/10/2020 لە شاری هەولێر هەڵمەتی گەڕانەوە بۆ خوێندن ڕاگەیەنرا، بە تایبەت کە ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆری مناڵ لە سەرانسەری وڵاتان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە خوێندن دابڕاون.
بورهان ئەرگوشی، ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە لەکاتی ڕاگەیاندنی هەڵمەتەکەدا گوتی: هەرێمی کوردستان وەک تەواوی وڵاتانی جیهان تووشی ڤایرۆسی مەترسیداری کۆرۆنا بووە، بۆیە لەگەڵ تەواوی مەترسییەکانی دیکەدا، مەترسیی دابڕان لە خوێندنیش هەیە، لەبەر ئەوەش ئەم پڕۆژەیە ڕادەگەیەنین و بە هاوکاریی ڕێکخراوە پەروەردەییەکان و خێزان و خانەوادەی قوتابیان دەیخەینە ڕوو. کەتەواوی پڕۆگرامەکانی پەروەردەیی تیادا جێکراوەتەوە.
گوتیشی ئەم پڕۆژەیە هاوکار دەبێ بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخوێندەواری و لایانە نەرێنییەکانی دیکەش، بۆیە جێبەجێبوونی پڕۆژەكە دەستکەوتێکی گرنگە بۆ هەموو لایەک.
عەبدولقادر کاکە سوور، نوێنەری ڕێکخراوی یونسیف وەک لایەنی چاودێری هەڵمەتەکە گوتی: بە گوێرەی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی یونسێف لە سەدا ٣١ قوتابیان کە ژمارەیان دەکاتە (٤٦٣) ملیۆن قوتابی لە جیهان لە دوای داخستنی دەرگای قوتابخانەکانیان نەیانتوانیوە دەستیان بگات بە شێوازەكانی خوێندنی دوورە دەست وەك خوێندنی ئۆنلاین و هەندێکیشیان ئەو کەناڵانەی کە وانەکان پەخش دەکەن. نزیکەی ٢٥٨ ملیۆن قوتابی (لە تەمەنی ٦-١٧ ساڵ) لەسەر
No description available.
ئاستی جیهان لە دەرەوەی قوتابخانەن کە ١٢ ملیۆن قوتابییان هەر نەچوونەتە قوتابخانە.
گوتیشی: ڕێکخراوەکەمان دوای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵمەتی گەڕانەوەمان بۆ فێربوون لە سەرانسەری جیهان سازداوە.
ئێستاش لە کوردستان 10 هەزار منداڵ دەگەڕێنەوە بۆ فێربوون کە 2500 منداڵیان پەنابەری رۆژئاوای كوردستان و سووریان، پڕۆژەکەش لە کوردستان 126 گەنجی خۆبەخش جێبەجێی دەکەن، بۆ ئەم هەڵمەتەش بە سیستەمێکی سەرهێڵ (ئۆنلاین) جێبەجێ دەکرێت. بەشێوەیەکی تایبەت بۆ بەڕێوەبردنی ئەم هەڵمەتە دروست کراوە.
باسنيوز
