پرسه‌نامه‌یه‌ک له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانه‌وه
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 25/10/2020، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كى بڵاو كرده‌وه و ده‌ڵێت: "بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ئەدیبی ناسراو، سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد کاکە مەم بۆتانیم بیست".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش داوه: "پرسه و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان و که‌سوکار و هاوڕێ و دۆستانی و لە ئەدیب و نووسەرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم".
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌شى خستووه‌ته ڕوو: "لە خوای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت".
باسنيوز
