بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆ لەسەر رێگای نێوان سەید سادق - هەڵەبجە دوو کەس گیانیان لە دەست دا
هاتوچۆی هەڵەبجە لە راگەیاندراوێکدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاویکردووەتەوە" "ئەمڕۆ شەممە ٢٤ی١٠ی٢٠٢٠، لەسەر رێگای جووتسایدی نێوان سەید سادق - هەڵەبجە ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە باوکێک و کچێک گیانیان لەدەستدا".
هەروەها هاتوچۆی هەڵەبجە ئەوەشی خستووەتە روو، کە لەو رووداوەدا دایکی منداڵەکە بەسەختی برینداربووە و داواش لە شۆفێران دەکات پابەندی رێنماییەکانی هاتوچۆبن.
باسنيوز
