لە سنووری خانەقین دەست بەسەر کۆمەڵێک چەک و تەقەمەنیی داعشدا گیرا
نیهاد محەمەد، گوتەبێژی پۆلیسی دیالە، رايگەیاند: "ئەمڕۆ شەممە 24/10/2020، لە كێوماڵی هێزەكانی پۆلیس و هێزەكانی حەشدی شەعبیدا، كۆمەڵێک چەك و تەقەمەنیی تیرۆریستانی داعش لە سنووری قەزای خانەقین، ئاشكرا بووە و دەستی بەسەردا گیراوە."
گوتیشی: "ئەو چەك و تەقەمەنییانە لەلایەن تیرۆریستانی داعشەوە بۆ كردەوەی تیرۆریستی ئامادە كرابوون."
نیهاد محەمەد ڕوونیشی كردەوە: "لیوای حەشدی شەعبی ئەو تەقەمەنییانەی لە ناوچەكە گواستووەتەوە."
باسنيوز
