له ههولێر سێ كهس به تۆمهتى بهكارهێنانى ماددهى هۆشبهر دهستگیر كران
عەمید دلێر نەجار، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر رایگەیاند،"بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، لە گۆڕستانی شێخ ئەحمەد، سێ کەسیان بە ناوەکانی (ب.ج.ق) و (م.م.ح) و (ک.ش.ھ) بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرد."
تۆمەتباران لە کاتی دەستگیرکردنیاندا بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانیان لە دەستگیرا
ئاماژەی بەوەشكرد،"تۆمەتباران لە کاتی دەستگیرکردنیاندا بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکانیان لە دەستگیرا، دەست بەسەر ماددەکان و کەلوپەلەکان و ئۆتۆمبێلەکەشیاندا گیرا"
راشیگەیاند، پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕێکخرا و بەپێی ماددە (14)ی هۆشبەرەکان لە یاسای سزادان، ڕاگیران.
خەندان
