بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی هۆشدارییەكی نوێ بڵاو دەكاتەوە
د. سەباح هەورامی بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردەوە "ئەوەی کە لە سەرمانە و پێویستمانە بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کردوومانە و بە نوێنەرانی کوردمان گوتووە لە بەغدا بۆ هاوکاری، ئەوانیش بەڵێنیان داوە دەنگی ئێمە بگەیەننە بەغدا".
ئاماژەشی بەوە داوە "لەسەر هاووڵاتییان پیویستە پابەندی بەستنی دەمامک و دەستکێش بن، رێکارەکانی خۆپارێزی و دوورکەوتنەوە لە قەرەباڵغی بگرنەبەر، ئەگەر هاووڵاتییان ژیانی خۆیان لا گرنگ نەبێت، ژمارەی گیانلەدەستدان زۆر زیاتر دەبێت".
باسنيوز
