سکرتێری ناتۆ: لە بڕیاری تورکیا بۆ دەستخستنی ئێس 400 نیگەرانین
یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتیی رێکخراوی ناتۆ، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی مەسەدۆنیای باکوور ئاماژەی بەوە دا، لە رۆژانی داهاتوودا ئەندامانی رێکخراوی ناتۆ کۆدەبنەوە و بڕیاردەدەن کە کەی سەربازەکانیان لە ئەفغانستان دەکشێننەوە، ئەوەش دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ رۆژی چوارشەممە گوتی، پێش کریسمسی ئەمساڵ سەربازانی ئەمریکی ئەفغانستان جێدەهێڵن.
سکرتێری گشتیی رێکخراوی ناتۆ نیگەرانیی خۆیشی لەبارەی زیادبوونی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست پیشاندا و گوتی، ناتۆ ئامادەیە بە مەبەستی کەمکردنەوەی ئەو گرژییانە هەر کارێک بکات.
یانس ستۆڵتنبێرگ گوتی، "ئێس 400 سیستمێکە کە لەگەڵ سیستمی بەرگریی مووشەکی و سیستمی ئاسمانیی ناتۆدا یەکناگرێتەوە. بینیومانە کە ویلایەتە یەکگرتووەکانیش بەروونی رایگەیاندووە کە سزا بەسەر تورکیادا دەسەپێنێت و ئەو وڵاتەش نابێتە بەشێک لە پڕۆگرامی فڕۆکەی ئێف سی پێنجی وڵاتەکەی."
لەبارەی زیادکردنی خەرجیی سەربازیی ئەندامانی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ گوتی، لە پێنج ساڵی رابردوودا ئەندامانی ناتۆ خەرجی سەربازییان زیادکردووە و چاوەڕێ دەکەن ئەم هەنگاوەش بەردەوام بێت.
rudaw -
