کاتی ناوتۆمارکردنی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکان درێژدەکرێتەوە

کاتی ناوتۆمارکردنی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکان درێژدەکرێتەوە
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، دەسەلاتیان داوە بە زانکۆکان بۆ درێژکردنەوەی کاتی ناوتۆمارکردنی خوێندکارانی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆ حکومییەکان بۆ خوێندنی ساڵی 2020-2021.

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوە داوە، ئەو بڕیارە بۆ بەرژەوەندیی ئەو خوێندکارانە بووە کە تاقیکردنەوەی توانستی زارەکییان کردووە و وەرگیراون و نەیانتوانیوە ناویان تۆماربکەن.

هەروەها لە بڕیارەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵادا هاتووە کە رۆژی یەکشەممە 2020/11/01 یەکەم رۆژی ساڵی نوێی خوێندنی خوێندکارانی ماستەر، دکتۆرا و دبلۆمی باڵا دەبێت.
rudaw -
Top