له هه‌ولێر سێ تۆمه‌تبار به‌هۆى دزی و فێڵكردنه‌وه ده‌ستگیر كران
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 21/10/2020، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى پارێزگاى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: "به‌شى پۆلیسى نه‌هێشتنى تاوان/ نووسینگه‌ى ڕاستى دواى ئاگاداركردنه‌وه‌یان له چه‌ند حاڵه‌تێكى دزیكردن و فێڵكردن له‌ڕێگه‌ى تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و ستاندنى پاره له هاووڵاتییه‌ك به زه‌برى چه‌ك و دارى كاره‌بایی، تیمێكى لێكۆڵینه‌وه‌مان پێك هێنا و توانرا سێ تۆمه‌تبار ده‌ستگیر بكرێت".
باسنيوز
