ھەفتەی داھاتوو گەشتی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی دەست پێدەکاتەوە

ھەفتەی داھاتوو گەشتی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی دەست پێدەکاتەوە
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ڕای گەیاند، کە لە ھەفتەی داھاتووەوە گەشتی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی سلێمانی دەست پێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 21/10/2020، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد: "بە پێی ئەو نامە ئەلیکترۆنییەی کە لە لایەن ھێڵی ئاسمانی تورکیش ئێرلاینەوە بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی ‏نێردراوە، بڕیارە ھەفتەی داھاتوو 26/10/2020، گەشتی نێوان تورکیا و فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی دەست پێبکاتەوە".

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی پلانی داناوە، کە ھەفتانە دوو گەشت لە نێوان فڕۆکەخانەی سلێمانی و تورکیادا ئەنجام بدرێت و دوای هەڵسەنگاندن و بە پێی خواستیش، لە ئایندەدا ‏گەشتەکان ژمارەیان زیاتر دەكرێ.












باسنيوز



Top