لە هەولێر دوو تۆمەتبار بە بڕێک ماددەی هۆشبەر و پارەی ساختەوە دەستگیر کران
بەپێی راگەیاندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان کە تێیدا هاتووە: "ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠ی١٠ی٢٠٢٠، لەلایەن هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان لەشاری هەولێر توانرا دوو تۆمەتبار دەستگیر بکەن کە بڕی ۱۱٦ گرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری (کریستاڵ)یان پێ بووە".
ئەوەش خراوەتە روو، کە ئەو تۆمەتبارانە جگە لەم بڕە ماددە هۆشبەرە بڕی ٥٥٠ هەزار دیناری عێراقی ساختە و بڕی ۹٠٠ دۆلاری ساختەی ئەمریکی و لەگەڵ سێ دەمانچە و شەش مۆبایل لە دەستیان گیرا.
باسنیوز
