كاروباری شەش كارگەی چەو و لم لەسەر ڕووباری سیروان ڕاگیران
هەردی سەركەوت، گوتەبێژی قایمقامیەتی قەزای كەلار، رايگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 20/10/2020 شەش كارگەی چەو و لم لەسەر ڕووباری سیروان بەهۆی نوێنەکردنەوەی مۆڵەتی کاکردن و ڕەچاونەکردنی ڕێنماییەکان، کاروبارەکانیان راگیراون."
گوتیشی: "كارگەگان بەپێی گرێبەستێك کە کردوویانە، ماوەی دیاریكراویان هەیە بۆ كاركردن و هەندێكیان گرێبەست و شێوازی كاركردن نوێ ناكەنەوە و دەیانەوێ بەبێ رەچاوكردنی رێنماییەكان كار بكەن، بەڵام لەلایەن قایمقامیەتی كەلار و نەوت و كانزاكانی گەرمیانەوە چاودێری دەكرێن."
لە سنووری گەرمیان و لەسەر ڕووباری سیروان بەهۆی بوونی زۆر کارگەی چەو و لم، کە هەندێکیان بە نایاسایی و بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێنماییە ژینگەییەکان بێ مۆڵەت کار دەکەن، بوونەتە مەترسی لەسەر لەناوچوونی ڕووبارەکە.
لە چەند مانگی ڕابردوودا چەند ڕێکخراوێکی ژینگەیی و ژینگەپارێزان، کەمپینێکیان بۆ ڕزگاکردن و پاراستنی ڕووباری سیروان لە هۆکارە مرۆییەکان ڕاگەیاند و چەند کارگەیەکی نایاساییش داخران.
باسنيوز
