سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سـەرۆکی تەیاری غەدی سووری دەکات

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سـەرۆکی تەیاری غەدی سووری دەکات
ئەمڕۆ سەرۆك بارزانی لە سەڵاحەدین پێشوازیی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی تەیاری غەدی سووری کرد و دوایین پێشهاتەکانی سووریا و دۆخی لایەنە کوردییەکانی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە تاوتوێ کرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 20/10/2020 لە سەڵاحەدین، سەرۆک بارزانی پێشوازیی لە ئەحمەد ئەلجەربا، سەرۆکی تەیاری غەدی سووری کرد، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسیی ناوچەکە و دوایین پێشهاتەکانی سووریا و دۆخی لایەنە کوردییەکانی سووریا و ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە تاوتوێ کران.

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی پێکهاتنی بەرەی ئاشتی و ئازادیی سووریای کرد و بە هەنگاوێکی ئیجابی و باشی وەسف کرد.













باسنيوز



Top