نووسەر و شاعیر جەمال حەوێزی کۆچی دوایی کرد

نووسەر و شاعیر جەمال حەوێزی کۆچی دوایی کرد
ئەمڕۆ سێشەممە جەمال ڕەشيد حەوێزی، نووسەر و شاعیری شاری کۆیە، لە تەمەنی ٨٢ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

یووسف کەلکانی، قایمقامی کۆیە ڕا یگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠ی١٠ی٢٠٢٠ جەمال ڕەشید حەوێزی نووسەر و شاعیری دیاری شاری کۆیە، بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد".

جەمال حەوێزی لە بنەماڵەی دیاری حەوێزییەکانی شاری کۆیەیە و لە پەنجاکانی سەدەی رابردوو دەستی بە نووسین کردووە، ھاوکات شیعر و وتاری لە گۆڤارەکان بڵاو کردووەتەوە".

بەدەر لەوەش لە سەرەتای ساڵانی شەستەکانی سەدەی رابردووەوە بە کامیراکەی کاری وێنەگرتنی کردووە و خاوەنی چەندین بەرھەمی ئەدەبییە.













باسنیوز



Top