ئه‌ندۆنیسیا داواكاریه‌كی ئه‌مریكا له‌باره‌ی فڕۆكه‌ی چاودێری ده‌ریایی ره‌تده‌كاته‌وه
به‌رپرسیانی ئه‌نده‌نوسیا رایانگه‌یاندوه، به‌رپرسانی ئه‌مریكا له مانگی (ته‌موز/7 و ئاب/8)ی ئه‌مساڵدا له‌ئاستی باڵا چه‌ندینیان له‌گه‌ڵ وه‌زیرانی به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نده‌نوسیا ئه‌نجامداوه، بۆئه‌وه‌ی رێگه به فڕۆكه‌ی چاودێری ده‌ریایی جۆری "B-8 پۆسیدۆن" پێش ئه‌وه‌ی جۆكۆ ویدۆدۆی سه‌رۆكی ئه‌نده‌نوسیا ئه‌و داواكاریه ره‌تبكاته‌وه.
وه‌زیری به‌رگری، نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له جاكارتا وه‌ڵامی داواكارییان نه‌دایه‌وه بۆ لێدوان
نوێنه‌رانی سه‌رۆكی ئه‌نده‌نوسیا، وه‌زیری به‌رگری، نوسینگه‌ی ڕۆژنامه‌وانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له جاكارتا وه‌ڵامی داواكارییان نه‌دایه‌وه بۆ لێدوان.
ئاژانسی ڕۆیته‌رز بڵاویكردوه‌ته‌وه، نوێنه‌رانی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا و ریتنۆ مارۆدی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نده‌نوسیا ئه‌و لێدوانه‌یان ره‌تكرده‌وه كه رێگه به فڕۆكه‌كه‌ی ئه‌مریكا نه‌درابێت له‌ئه‌نده‌نوسیا بنیشێته‌وه.
ئه‌نده‌نوسیا هه‌رگیز ڕێگه‌ی به سوپای بیانی نادات له‌وڵاته‌كه‌یدا كاربكه‌ن
به‌رپرسانی ئه‌نده‌نوسیا باسیان لهوهكردوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی زۆره ئه‌نده‌نوسیا له‌روی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یدا بێلایه‌نی هه‌ڵبژاردوه، بۆیه هه‌رگیز ڕێگه‌ی به سوپای بیانی نادات له‌وڵاته‌كه‌یدا كاربكه‌ن.
خه‌ندان
