دوو سایدی رۆڤیا - چەمە لەنێوان دهۆک و هەولێر دەکرێتەوە

دوو سایدی رۆڤیا - چەمە لەنێوان دهۆک و هەولێر دەکرێتەوە
سبەینێ سێشەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، جووتسایدی شارۆچکەی رۆڤیا - چەمە لەنێوان پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر دەکرێتەوە. بە کردنەوەی ئەو رێگەیەش، شۆفێران دەتوانن دووری نێوان هەولێر و دهۆک بە نزیکەی 20 خولەک کەمتر ببڕن.

خەدیجە محەممەد، بەڕێوەبەری رێگەوبانی دهۆک راگەیاند، نزیکەی 80 ملیۆن دۆلار لە بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەو جووتسایدە تەرخانکراوە.

رێگەی دووسایدی چەمە کە درێژییەکەی 22 کیلۆمەترە، لە رۆژی‌ 24-9-2018، لەلایەن نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان به‌ردی بناخه‌ی دروستكردنی شه‌قامی خێرای نێوان هه‌ولێر - گۆپاڵ، گۆپاڵ - رۆڤیا دانرا.
rudaw -
Top