ئاسایشی هەولێر ڤیدیۆی دانپێدانانی تۆمەتبارێکی بڵاوکردەوە کە لە هۆتێلێک هاوسەرەکەی خۆی کوشتووە
لە راگەیاندراوەکەی ئاسایشی هەولێر هاتووە: "لە رێکەوتی 10/10/2020 کاتژمێر 5ی بەیانی لە بازگەی (شێراوە)ی ڕێگەی هەولێر - کەرکوک پاش گومانکردن لەسەرنشینێکی تاکسی، بەناوی (عامرخضير حمادي) دانیشتووی بەغدا و دەستگیرکردنی، دەرکەوت ناوبراو لەهەمان ڕۆژ کاتژمێر 3:30 بەرەبەیان هەڵساوە بەکوشتنی ژنەکەی خۆی بەناوی (هێلین خالد مصطفی) لە ناو هۆتێلێکی شاری ھەولێر و هەوڵی ڕاکردنی دابوو".
ئەوەش خراوەتە روو، "دوای لێکۆڵینەوە لەگومانلێکراو دانی بەتاوانەکەی دانا و تیمەکانی لێکۆڵینەوە چوونە شوێنی رووداوەکە و تەرمی تاوانلێکراو لە ناو ژووەکەیاندا دۆزرایەوە، تاوانبار برایە بەردەم دادوەری لێکوڵینەوەو بە ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی بەند کرا".
باسنيوز
