لە دوکان دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیر كران
لەمبارەوە ئەمڕۆ دووشەممە 19ی 10ی 2020 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە پێگەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاوی کردووەتەوە: "دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی 14ی 10 ی 2020 دوو هاووڵاتی سكاڵایان له به‌شی پۆلیسی دوكان تۆمار كرد كه فرۆشگەكانیان له سنووری قه‌زاكه بڕدراوه و دزییان لێ كراوه، مه‌فره‌زه‌كانی به‌شی پۆلیسی دوكان لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ست پێ كرد و تواندرا پاش چه‌ند كاتژمێرێك له ڕووداوه‌كه یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر بكرێت".
ئاماژە بەوەش کراوە: "لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیس بۆ گه‌ڕان به‌دوای تۆمهتبارهكهی تر به‌رده‌وام بوو تا ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشەممە به هاوكاریی بنكه‌ی پۆلیسی چوارچرا له شاری سلێمانی توانرا ده‌ستگیر بكرێت و له‌كاتی ده‌ستگیركردنیشیدا ده‌ست گیراوە به‌سه‌ر بڕێك مادده‌ی هۆشبه‌ر كه تۆمه‌تبارەکە پێی بووە".
ئێستا تۆمه‌تباران (ه. ح. م ) له‌دایكبووی 1990 و (ب. س. م) له‌دایكبووی 2000 كه پێشینه‌ی تاوانیشیان هه‌یه به فه‌رمانی دادوه‌ر ڕاگیراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه.
باسنيوز
