لە سنووری خورماتوو بەهۆی تەقینەوەیەک دوو سەربازی عێراقی بریندار بوون

لە سنووری خورماتوو بەهۆی تەقینەوەیەک دوو سەربازی عێراقی بریندار بوون
ئەمڕۆ دووشەممە لە ڕێگەی نێوان خورماتوو- كفری، بۆمبێكی چێندراو بە هێزێكی سوپای عێراقدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا دوو سەرباز بریندار بوون.

لەمبارەوە، د. ئەحمەد عەلی، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو،

ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ دووشەممە 19/10/2020 دوو سەربازی سوپای عێراق بە برینداری گەیەندرانە بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی گشتیی خورماتوو و دوای ئەوەی چارەسەری سەرەتاییان بۆ كرا، ڕەوانەی نەخۆشخانەی ئازادیی كەركووك كران".

گوتیشی: "ئەو دوو سەربازە لە ئاكامی تەقینەوەی بۆمبی چێندراو لە ڕێگای نێوان خورماتوو-كفری بریندار بوونە و برینەكانیان زۆر سەخت نەبووە".












باسنیوز




Top