بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلەی رێختەر کەلار و کفریی هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلەی رێختەر کەلار و کفریی هەژاند
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، ئەمشەو یەکشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4 پلەی رێختەر و بە قووڵایی 9 کیلۆمەتر لە سنووری کەلار و کفری روویداوە.

بوومەلەرزەکە بە دووریی 26 کیلۆمەتر لە کەلار و 32 کیلۆمەتر لە کفری روویداوە.

لە کەلار ئاماژەی بەوە کرد، بەشێوەیەکی گشتی دانیشتووانی گەرمیان هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە و چەقەکەی لە گوندی گۆبان بووە.

بەشێک لە هاونیشتمانیان لە ناوچە جیاوازەکانی گەرمیانەوە نامەیان ناردووە و دەڵێن، هەستیان بە بوومەلەرزەکە کردووە، بەڵام ئاماژەیان بەوە نەکردووە کە ئاخۆ زیانی ماددی و گیانی لێکەوتبێتەوە.

هاونیشتمانییەک لە گەرمیان ئاماژەی بەوە کردووە، بوومەلەرزەکە دووجار بووە و بەقووەت بووە، بەڵام ماوەکەی کەم بووە.


rudaw -
Top