لە سنووری ورمێ کۆڵبەرێکی دیکەی کورد کوژرا

لە سنووری ورمێ کۆڵبەرێکی دیکەی کورد کوژرا
کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی شاری "چالدران"ی سەر بە ورمێ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی (هەنگاو) بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٨ی١٠ی٢٠٢٠ هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری چالدرانی سەر بە ورمێ تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.

بەپێی هەمان سەرچاوە لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی "ئەمین شەمس" خەڵکی چالدران کوژراوە.

ئەو کۆڵبەرە خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.

بەپێی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو تەنیا لە مانگی سێپتەمبەردا ٢٦ کۆڵبەری کورد لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون.














باسنيوز


Top